وەزیری خوێندنی باڵا: ساڵانە زیاتر لە (60) ملیار دینارمان بۆ خانەوادەی خوێندكاران گەڕاندۆتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: كردنەوەی زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارییەكان یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی وەزارەت لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها زانكۆكە رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدانی خوێندنی پیەشەیی و زانستە كردارییەكان و دروستكردنی كادیری ناوەندی و دەستی كار بۆ ناوچەكە و بەستنەوەی ناوەرۆكی پرۆگرامەكانی خوێندن بە پێداویستییەكانی بازاڕی كار.

ئێوارەی رۆژی سێشەمە ڕێكەوتی 11_7_2023 بە چاودێری و ئامادەبونی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای حكومی و كەسایەتی ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان، زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارییەكان كرایەوە.

لە وتەیەكدا د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: وەك وەزارەت هاوكارو پشتیوانتان دەبین بۆ سەرخستنی كارەكانی ئەم زانكۆیە، وتیشی: كردنەوەی هەردوو زانكۆی ئاكرێ و پۆلیتەكنیكی گەرمیان دەستكەوتێكی گرنگە و شانازییەكی گەورەیە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆیەش داوای لە هەموو چین و توێژەكانی ئاكرێ و بەردەڕەش كرد بۆ گەشەپێدانی ئەم زانكۆیە درێغی نەكەن.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تیشكی خستە سەر چەند تەوەرێكی گرنگ و دوپاتیكردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەماوەی كارەكانیدا لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی جۆراو جۆری لە بوارو تەوەرە جیاوازەكان پێشكەش كردوە، هەروەها هەوڵی داوە زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ كوڕان و كچانی وڵاتەكەمان لە ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بڕەخسێنێت، هەروەهاش ساڵانە زیاتر لە 60 ملیار دیناری بۆ خانەوادەی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان گەڕاندۆتەوە ئەویش لە ڕێگەی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن و لەبەرچاوگرتنی بارو گوزەرانی خێزانی خوێندكاران و قوتابیان.

وتیشی، لە ساڵی یەكەمی دەستبەكاربونمان 60 ملیار دینار، ساڵی دووەم 63 ملیار، ساڵی سێیەم 67 ملیار دینارمان بۆ كەسوكاری قوتابیان و خوێندكاران گەڕاندۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا