پێكدادانی سەربازی لەنێوان سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی روویدا

پۆڵەتیك پرێس:
لە پارێزگای سەلاحەدین، پێكدادانێكی سەربازی لەنێوان سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی روویدا، كە پێكدادانەكە بەهۆی هەڵەتێگەیشتنەوە بووە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئێوارەی رۆژی شەممە، پێكدادانی سەربازی لەنێوان سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی روویدا، كە پێكدادانەكە لەبەرزاییەكانی سەعیات لە پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، پێكدادانەكە بەهۆی هەڵەتێگەیشتنی تەقەكردن لەیەكتری لەنێوان سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی بووە.

سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە، كە دوای زنجیرەیەك تەقەو رووبەڕووبوونەوە، زانراوە هەڵە تێگەیشتن هەیەو كێشەكە لەنێوان فەرماندەكانی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی چارەسەر كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا