خالید شوانی: كاردەكەین بۆ راگرتنی تەعریبی ئیداری كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان دەڵێت، بە بەرنامە و وەكو بەشێك لە تەعریب زۆرینەی بەڕێوەبەرە كوردەكان لە دام و دەزگا ئەمنی و سەربازی و كارگێڕییەكان لابراون، ئەوەشی لە توانای ئێمەدا دەیكەین بۆئەوەی رێگری لە تەعریبی ئیدارەی كەركوك بكەین.

 

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: گۆڕینی بەڕێوەبەرەكوردییەكان لە كەركوك لە دەسەڵاتی كارگێڕی بێت یان سەربازی و ئەمنی بەشێكە لە بە عەرەبكردنی ئیداری كەركوك و ناوچەكانی دیكە، رێژەی نوێنەرانی ئێمە لە ناو دام و دەزگا ئەمنی و سەربازی و كارگێڕییەكاندا زۆر كەمی كردووە.

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان وتی: بە بەرنامە و لە رێگەی یاسا و بە رێوشوێنی كارگێڕی دەیانەوێت ئەو جومگە كارگێڕییانە تەعریب بكەن، ئەوەی لە تواناماندا هەبێت لە رێگری كردن كردومانە بەرنامەشمان هەیە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران هەوڵدەدەین پرۆسەی بە عەرەبكردنی ئیدارەی كەركوك رابگیرێت.

باسی لەوەشكرد، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق گەیشتوینەتە ڕێكەوتن كە گرێبەستە كشتوكاڵییەكان وەك خۆیان بمێننەوە تا چارەسەركردنی كێشەی ئەو زەویانە لەلایەن لیژنەیەكی باڵا .

رۆژی دووشەممە هەریەكە لە لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان و وەزیری هەرێم بۆ كارووباری دانوستان لەگەڵ بەغداد و نوێنەری حكومەتی هەرێم لە عێراق كۆبوونەوە و گفتووگۆیان لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانیەكان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا