پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەڵمەتی هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵییەكانی هۆشیار زێباری لە میدیا عێراقیەكان دەستی پێكردووە و باس لەوەدەكەن خاكی عێراقی بە كوەیت و سعودیە فرۆشتووە.
ئاژانسی عەهد نیوز بڵاوی كردووەتەوە كاندیدەكەی بارزانی بۆ سەرۆك كۆماری پێشتر خاكی عێراقی فرۆستووە بە سعودیە و كوەیت لە بەرامبەر 60 ملیۆن دۆلار.
ئاژانسەكە نوسیویەتی شەپۆلێكی تووڕەیی و ناڕەزایی خەڵك بەهۆی مێژووی خەسارەت و دۆسیەكانی گەندەڵی زێبارییەوە دروست بووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە ئێستا لەلایەن مەسعود بارزانیەوە كاندید كراوە بۆ سەرۆكی كۆماری عێراق.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو هۆشیار زێباری 119 ملیۆن دۆلاری لە گەنجینەی دەوڵەتەوە گواستووەتەوە بۆ هەژماری تایبەتی خۆی لە بانكی HSBCی بەریتانی لە لەندەن.
هۆشیار زێباری كە ئێستا كاندیدی پارتییە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پێشتر لە دوای رووخانی رژێمی بەعس چەند پۆستێكی لە بەغدا وەرگرتووە كە گرنگترینیان پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق بوو لە ساڵی 2003 و دوا پۆستیش كە وەری گرت لە 18ی تشرینی یەكەمی 2014، بوو بە وەزیری دارایی عێراق، لە 21 ی ئەیلولی2016 ، لە پۆستەكەی دوورخرایەوە بەهۆی گەندەڵییەوە و وەڵامنەدانەوەی پرسیارەكانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی گەندەڵی.