پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاونیشتیمانیان و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 15 کەس بریندارن.
رائید کۆسرەت عەبدوڵڵا حەمە، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی دووکان رایگەیاند کاتژمێر 10:50 خولەک بارهەڵگرێک لە سلێمانییەوە بە ئاراستەی بۆ دووکان هاتووە لە نزیک بازگەی کۆنی دووکان و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و 15 سەیارەی راماڵیوە.
راشیگەیاند، شۆفێری بارهەڵگرەکە لە ئێستادا دەستبەسەرکراوە و لە بنکەی پۆلیسی دووکان راگیراوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا 15 کەس بریندارن و هیچیان لەشوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستنەداوە.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە قەزای دووکان کراون و بەشێک بریندارەکان برینەکانیان سەختە.