دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سكاڵای تایبەت بە ماددەكانی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێم كۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، سبەینێ چوارشەممە دادگاکە لەبارەی سكاڵایەكی نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

هەردوو سكاڵاكار داوایانكردووە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر ماددەكانی 1 و 9 و 15 و 22 و 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە پێكھاتەكان و دیاریكردنی بازنەكانی ھەڵبژاردن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی 3-12-2023 دادگای فیدراڵی لەدانیشتنی تایبەت بەو سكاڵایانە، بڕیاردانی لەبارەیانەوە بۆ رۆژی 27-12-2023 دواخست.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا