پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پۆستەکانی سەرۆک، جێگر، بڕیاردەر و وتەبێژی دیاریکرد.
سەرچاوەیەک تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، هەرێم کەمال ئاغا وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، مەلا کەریم شکور وەک جێگری سەرۆکی فراکسیۆن دیاریکراوە.
سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس وتیشی، کاروان یاروەیس بووەتە بڕیاردەر و سۆزان مەنسور وەک وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دیاریکراوە.