زانكۆلاین كارا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆسەی پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆكانی كوردستان دەستپێدەكات و لە سبەینێوە یەكشەممە ڕێكەوتی 18_9_2022 لە كاتژمێر 8 ی بەیانی، زانكۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی كارا دەكرێت.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە سبەینێوە یەكشەمە لە كاتژمێر 8 ی بەیانی، وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، تا كاتژمێر 12 ی شەوی ڕۆژی 27_9_2022 واتە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ كارا دەبێت، بەوەش دەرچوانی 12ی ئامادەیی لەو ماوەیە دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوە و پێشكەشی بكەن، هەروەك دەرچوان دەبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر لە خوێندنگەكانیان وەریانگرتۆتەوە فۆرمی وەرگرتن پڕبكەنەوە.

بۆ بەرچاوڕونی زیاتری دەرچوانی پۆلی دوانزە و ئاشنابونیان بەسیستمەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتی (www.regayzanko.com) ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەك بنچینەیەك بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانی مەڵبەندەكانی ڕاوێژكاری زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنی ڕونكردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەكان، كە ئەمەش دەرەفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی دەرچوان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشكەش بكەن و ئاگاداری وردەكارییەكانی سیستمەكە بن و هەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەكان پڕبكەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەكەن كە فەرمی نین و تەنها بۆ دەستكەوتنی بڕێك پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەكەنەوە، چونكە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵە و بەشێك كە لەلایەن دەرچوو پێشكەش دەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانكۆكان بەپێی ڕیزبەندی ئەو كۆلێژ و بەشانە دەبێت كە دەرچوان لە زانكۆلاین پێشكەشی دەكەن بە ڕەچاوكردنی كۆنمرەی خوێندكار/ قوتابی، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندی ئەو كۆلێژ و بەشانە دیاری بكەن كە ئارەزو دەكەن خوێندنی تێدا تەواو بكەن. هەروەها پێویستیشە دەرچوانی پۆلی دوانزە هەر لە یەكەم ڕۆژی كاراكردنی زانكۆلاین دەست بكەن بە پێشكەش كردن و كارەكانیان دوا نەخەن بۆ كۆتا ڕۆژەكانی زانكۆلاین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا