بەنداوی دەربەندیخان 23 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت، بەنداوەکە 23 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون، رەنگە هەفتەی داهاتوو سەرڕێژ بێت.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، هێشتا دیار نییە بەنداوی دەربەندیخان کەی سەرڕێژ دەبێت، چونکە رۆژانە بڕی ئاوەکە دەگۆڕێت و ئەوەندەی پێشبینی دەکەین؛ ئەگەر بڕی ئاو کەمنەبێتەوە، رەنگە لە دوو رۆژ تاوەکو هەفتەی داهاتوو سەرڕێژ بێت.

بەنداوی دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە. سامان ئیسماعیل دەڵێت بۆ ئەمڕۆ، بەنداوەکە 23 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا