ئێران ئاوی رووباری سیروان بەردەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی سێ ڕۆژە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوێکی زۆری لە بەنداوی داریانەوە بۆ ڕوباری سیروان بەرداوەتەوەو بەوەش سودێكی زۆری بەبەنداوی دەربەندیخان گەیاندووەو مەترسی لەسەر کەمی ئاوی هەڵەبجەش نەهێشتووە.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەگەر بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بەردانەوەی ئاوەکە بەردەوام بێت، ئەو مەترسیەی کە لەسەر پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە هەیە نامێنێت و ئاوێکی زوریش دەچێتە دەریاچەی دەبەندیخان.

ئاماژەی بەوەشكرد، نزیكەی ساڵێك لەمەو پێش ئێران ئاوی رووباری سیروانی گرتەوە، كە ئەو رووبارە دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە بەڵام لەئێستادا ئاوەكەی بەرداەوەتەوەو  بەردانەوەی ئەو ئاوەی ئێستاش كە لەیەكەم رۆژوو دووەم رۆژ كەمبووەو رۆژی سێیەم زۆر زیادیكردووەو تائێستاش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا