تا دێت ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دادەبەزێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، بەردەوام ئاستی ئاوی دەربەندیخان بەردەوام دادەبەزێت و بەراورد بە ساڵی رابردوش لەئێستادا چوار مەتر ئاستی ئاوەكە دابەزیووە.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، جیاوازیەكی زۆر لە رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی رابردوو هەیە، “دەتوانین بڵێین وەكو ئەو ساڵانەی وشكە ساڵی باران باریووە”.

راشیگەیاند، داهاتی ئاو لە سەرچاوە سەرەكییەكانەوە بەتایبەتی ئاوی سیروان كە سەرچاوەی سەرەكی بەنداوی دەربەندیخانە و لە دیووی ئێرانەوە دێت زۆر كەمیكردووە، بەجۆرێك هەندێكجار داهاتی ئاو دەگاتە سێ‌ یان چوار مەتر سێجا ئاو لە چریەكدا ئەمەش تەنها لە هاوین و پایز رویداوە، نەك لە وەرزی بەهاردا.

ئاشكراشیكرد، ئاستی ئاو بەراورد بە ساڵی رابردو زیاتر لە چوار مەتر كەمیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا