پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێژەی هاتنی ئاو وەک خۆی بێت، ئەوا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا، بەنداوی دەربەندیخان سەر ڕێژ دەکات و بەتەواوەتی بەندواوەکە پڕ دەبێ، ئەمەش بەکاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ئەمساڵ هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لەگەڵ پلان و میکانیزمی گونجاوی بەردانەوەی ئاو و چۆنێتی سود وەرگرتن لە هاتنی ڕێژەی ئاو بۆ ناو بەنداوەکە.
ئەندازیار سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 2023 _ 2024 بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە یەک مەتری ماوە سەر ڕێژ بکات، ئەگەر هاتنی ڕێژەی ئاو وەکو خۆی بێت، سەرەڕای نزیک بوونەوەی بەنداوەکە لەسەر ڕێژ بوونی.
وتیشی، ڕێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ خواروی بەنداوەکە وەک خۆی بەردەوامبووە، چونکە هاوڵاتیانی خواروی بەنداوەکە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەیان و کشتوکاڵ وئاودێری پشت بەئاوی ڕووباری سیروان دەبەستن.