عێراق كێشەی بەنداوەكانی هەرێم لەگەڵ ئێران تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق سەردانی ئێران بكات بە مەبەستی تاوتوێكردنی كێشەكانی ئاو لە نێوان هەردوو وڵات و لەو چوارچێوەیەشدا كێشەی بەنداوەكانی هەرێم دەخرێتە ڕوو.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق سەردانی ئێران بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كێشە ئاوییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێبكات.

بەڕێوەبەری بەنداوەكان وتی: وەكو حكومەتی هەرێم پێشتر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقمان لە كێشەكانی بەنداوەكانی هەرێم و كەم بوونەوەی ئاوی بەنداوەكان ئاگاداركردووەتەوە بۆیە بڕیارە لەو سەردانەدا تەوەرێكی كۆبوونەوەكانی شاندی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كێشەی بەنداوەكانی هەرێم بێت.

روونیشیكردوە، ئاستی داهاتی ئاو كە دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخان لە دیوی ئێرانەوە سفرە و بەنداوی دوكانیش داهاتێكی كەمی ئاوی تێدێت.

رۆژی 27ی ئایاری رابردوو، مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی كرد و لە نزیكەوە لە كێشە و گیروگرفتەكانی بەنداوەكەی كۆڵییەوە و بڕیاریدا لە سەردانیدا بۆ وڵاتی ئێران كێشەی بەنداوەكانی هەرێم بخاتە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا