دوو ملیار دیناری دیكە بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان دابینكرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم بودجەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی بەناوی دەربەندیخان تەرخاندەكات، بەڕێوەبەری بەنداوەكەش رایدەگەیەنێت “بەمزوانە دەست بەنۆژەنكردنەوەكە دەكرێت”.

بەهۆی بومەلەرزەكەی ساڵی 2017، زیانێكی زۆر بەر بەنداوی دەربەندیخان كەوت، حكومەتی هەرێمیش بڕی ملیارێك دیناری بۆ زیانەكانی بەنداوەكە تەرخانكرد، بەپێشكەشكردنی هاوكاری مادی عێراقیش قۆناغی یەكەمی بەنداوەكە نۆژەنكرایەوە.

بەپێی زانیاریەكان، دوای تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر نۆژەنكردنەوەی قۆناغی یەكەمدا لەئێستادا حكومەتی هەریم بری دوو ملیارو 200 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكە تەرخانكردووە.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “دوای تەوبوونی قۆناغی یەكەمی نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكە تا ئێستا قۆناغی دووەم دەستی پێنەكردووە”.

وتیشی”بەمزوانە دەست بەنۆژەنكردنەوەی قۆناغی دووەم دەكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا