پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەندرووستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی جەنگەوە زیاتر لە 34 هەزار فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون.
رۆژی هەینی 26-4-2024، وەزارەتی تەندرووستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هێرش و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە 34 هەزارو 356 کەس کوژراون.
راشیگەیاند، بەهۆی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی سوپای ئیسرائیلەوە 77 هەزار و 364 کەسیش بریندار بوون.
لە بەرەبەیانی رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، هەزاران چەکداری حەماس هێرشیانکردە سەر چەندین خاڵی سنووری نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و پشتوێنی پۆڵاینی ئیسرائیلیان بەزاند و چوونە ناو شارەکان و هەزاران مووشەکیان بە ئاراستەی ئیسرائیل تەقاند.
لەو رۆژەدا چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس ”گەورەترین هێرشی 75 ساڵی رابردوو”یان کردە سەر ئیسرائیل تەنها لە رۆژی یەکەمی شەڕەکەدا، زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی لە ناوچە سنووریەکانی نێوان هەردوو وڵات کوژران کە رێژەیەکی زۆریان هاوڵاتیی مەدەنی بوون.
هاوڵاتییانی ئیسرائیل رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم بە ”ترسناکترین رۆژ” لە مێژووی ئیسرائیل ناودەبەن و پێیانوایە شکستێکی گەورەبوو بەر شکۆی سەربازیی ئیسرائیل کەوت.
ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشەکانی چەکدارانی حەماس، ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین’ـی دژی چەکدارەکان راگەیاند و بەڵێنی ‘ریشەکێشکردنی حەماس’ـی دا.