گۆڕان وەڵامی پارتی دایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دایەوەو رایگەیاند، حزبەكەی لەپێناو عەدالەت و چاكسازی لەحكومەتدایە.

عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێكدا رایگەیاندووە، گۆڕان كە قاچی ئۆپۆزسیۆن بوو، لەپێناو سیستەم و عەدالەت و چاكسازی بوو، كە قاچیشی لەحكومەتە هەر لەپێناو سیستەم و عەدالەتە.

دەشڵێت، هیوادارن لایەنەكانی دیكەش قاچێكیان لە حكومەت و قاچێكیان لە مەرز و دەروازەكان نەبێت چاوێكیان لە حكومرانی و چاوێكیان لای دەستكەوتی حزبی نەبێت.

عەدنان عوسمان لەو تویتەیدا بەبێ ئەوەی ناوی كەس بهێنێت ناڕاستەوخۆ وەڵامی فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دایەوە كە پێشتر لەلێدوانێدا رایگەیاندبوو، “ناكرێت نەئێمە و نەیەكێتی و نەگۆڕان لەسەر بەڕەكە لەگەڵ حكومەتدا بین و لەژێر بەڕەكە لە ئۆپۆزیسیۆن بین”.

لەماوەی رابردوشدا چەندینجار بەرپرسانی پارتی گۆڕانیان بەوە تۆمەتبار دەكرد كە ئێستاش هاوشێوەی پێشوویان كە ئۆپۆزسیۆن بوون رەخنە لەحكومەت دەگرن، لەوەڵامیشدا بەرپرسانی گۆڕان ئاماژەیان بەوەدەكرد بەشداربوونیان لەحكومەت بەمانای بێدەنگبوونیان نییە لەكەموكوڕییەكانی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا