دەزگای ئاسایش: دوو تۆمەتبار کە بەنیازی ساغکردنەوەی “سەماعەی قۆپیەکردن” بوون دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بەنیازی ساغکردنەوەی سەماعەی قۆپییەبوون بە شێوازی ئۆنلاین.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە چالاکییەکدا دوو تۆمەتبار دەستگیردەکەن، کە بەنیازی ساغکردنەوەی “سەماعەی قۆپیەکردن”بوون، بە شێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئامێرەکان بگەیەنن بە کڕیار.

راشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (240) دەستگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا