شاندێکی لوبنان سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی شەممە شاندێکی لوبنان بە سەرۆکایەتی جۆرج بوشکیان، وەزیری پیشەسازی لوبنان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئامانج لە سەردانەکەی ئەم شاندە لوبنانییە بەشداریکردنە لە کۆنگرەی سەرمایەدارانی لوبنانی-عێراقی.

پێش سەردانەکەش، بەیانی ئەمڕۆ هەینی جۆرج بوشکیان چاوی بە نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان کەوت و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی لوبنان، میقاتی و بوشکیان ئامادەکارییان بۆ سەردانەکەی سبەی کردووە بۆ عێراق، کە تیایدا سەرجەم رێککەوتنە هاوبەشەکانی ئەو دوو وڵاتە چالاکدەکرێنەوە و بڕیارە ترانزێتی نێوان عێراق و سوریا و لوبنان بخرێنەکار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا