بەرهەم ساڵح داوایەكی بارزانی بۆ كشانەوە لە كێبركێی سەرۆككۆمار رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراقییەوە ئاشكرایكردووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی لایەنی سێیەمەوە پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقەوە كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، مەسعود بارزانی داوای لە بەرهەم ساڵح كردووە لەبەرامبەر كشانەوەی رێبەر ئەحمەدی كاندیدی پارتی، ئەویش لە كێبركێی پۆستی سەرۆك كۆمار بكشێتەوە.

وەك ئاماژەی بۆ كراوە، بەرهەم ساڵح داواكەی بارزانی رەتكردوەتەوە‌ و وتویەتی: قۆناغی تەوافوق كۆتایی هاتووە ‌و گرنگە بارزانی بزانێ عێراق چوەتە قۆناغێكی نوێ‌ و پێویستی بە گۆڕانكاری ریشەیی هەیە، ئەگەرنا ئەگەری دەستپێكردنەوەی راپەڕین لە عێراق پێشبینی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا