بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنەکەیەوە دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بە مانگێک زیندانیکردن سزادرا، ناوبراو دەڵێت بڕیاری دەستگیرکردنەکەی پەیوەندی بە دۆسیەیەکی ساڵی 2020ەوە هەیە.

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەکاتی خوێندنی ماستەرمدا لە ساڵێ 2020 مۆڵەتی خوێندم وەرنەگرتووە، دادگا بڕیاری بەندکردنی بۆ ماوەی مانگێک بۆ دەرکردووم.

دەشڵیت، بڕیارەکە حاڵەتێکی زۆر ئاساییە و لای ئەو قبووڵکراوە.

عەمید ئاسۆ لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 30ی تەمووزی ساڵی 2023 لە شوێنی عەمید عومەر نامیق وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا