تەڤگەری ئازادی: پارتی شەڕ بۆ توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی راگەیاند، پارتی سیاسەتێكی هەڵەو مەترسیدار بەڕێوەدەبات و شەڕ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی توركیا دەكات.

محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان بەمیدیای فەرمی پەكەكەی راگەیاندووە، پارتی وەك مێژووی ڕابردوی لە بازنەی سیاسەتەكانی داگیركەران جموجوڵ دەكات و لەمدوایەشدا لەسنوری دهۆك هێزی جوڵە پێكردووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، جوڵە پێكردنی هێزەكانی دەرخەری ئەوەن پارتی لە باشوری كوردستان بەوەكالەت شەڕی بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتی تورك دەكات، “پارتی سیاسەتێكی مەترسیدار بەڕێوەدەبات، لە كاتێكدا خەڵكی چالاكوان، دیموكراتیخواز و شۆڕشگێڕی خۆت بە تیرۆریست بناسێنێت”.

محەمەد عەبدوڵا باس لەوەدەكات، هەموو ئەوانەی كە لەزیندانەكانی پارتیدان، خەڵكی چالاكوانی سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەنوسن و شەڕی بەرژەوەندییەكانی خەڵك دەكەن، ئەمەش لەكەداركردنی ئەزمون و تێكۆشانی باشوری كوردستانە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەوەی جێیگەی مەترسییە پارتی ئەو كارانە بەناوی حكومەتەوە ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا