“دەبێت پارتی ئەوە بزانێت پەكەكە تا دەریای رەش بوونی هەیە”

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان دەڵێت، پارتی پێویستە ئەوە بزانێت پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بووەتە دیفاكتۆ، ئێستا یەكەكە لە چیای داڵاهۆوە تا سنوری رووسیا و دەریای رەش پەكەكە بوونی هەیە، لە ناو توركیاش پەكەكە وەك بزوتنەوەیەكی دیموكراتی خۆی وێنا كردووە كە هەدەپەیە، ئەوەشی هەدەپە دەپارێزێت قەندیلە.

لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی راڤەی پۆڵەتیك لە رادیۆی پۆڵەتیك محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كوردستان رایگەیاند: ئەوەی لە مەتینا روویدا و ئەوەی لە مەخمور روویدا لە یەك كاتدا، هەردوو هێرشەكە گرێدراوی یەكن، پەكەكە لەبەرژەوەندی نیە شەڕی هیچ هێزێكی كوردی بكات، بۆیە مامەڵەیەكی حەكیمانە و سیاسەتێكی عەقڵانی پەیڕەو دەكات بۆ ئەو دۆخەی كە لە ناوچەكەدایە، ئەوان بەردەوام بانگەواز بۆ هەموو حزبەكان دەكەن بۆ یەكێتی نەتەوەیی بە پارتیشەوە.

باسی لەوەشكرد، بە ئاشكرا بانگەوازی شەڕی پەكەكە لەلایەن پارتییەوە بە هەماهەنگی توركیا دەكرێت، پارتی نایشارێتەوە لەگەڵ دەوڵەتی توركیا رێككەوتنی ستراتیجی هەیە، لە نەوتەوە بیگرە تا دەگاتە رێككەوتنی سەربازی و هەواڵگری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا