شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کەڵەکەبووەوە هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە27ی نیسان، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 247 لە 27/3/2024 تایبەت بە لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتیان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ڕوونیکردەوە، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات کە قەرزاری شارەوانین وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و کرێی خۆڵ وخاشاک و ڕسووماتی پیشەیی وهەڵواسینی تابلۆ. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سود لەداشکاندنی %20 و پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا