ئێران: به‌مزووانه‌ ئه‌مریكا سزاكانمان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن به‌مزووانه‌ ئیداره‌ی كۆشكی سپی سزاكان له‌سه‌ر تاران هه‌ڵبگرێت.

عه‌لی ڕه‌بیعی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “بڕیاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیداره‌ی جۆ بایدن بۆ كشانه‌وه‌ی بڕیاری ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سه‌رجه‌م سزاكان به‌سه‌ر ئیران، ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌رن”.

ڕه‌بیعی ده‌شڵێت “هه‌رچه‌نده‌ هه‌نگاوه‌كان بچوكن و زووه‌ باس له‌هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاكان بكرێت، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆئه‌وه‌ ده‌چن ئه‌مریكا سزاكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت”.

له‌نێو ئێران ڕای جیاواز له‌باره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه‌، ڕۆژنامه‌ی “كه‌یهان”ی باڵی پارێزگاران داواده‌كات “ئێران به‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت” هاوكات مه‌رجی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاكان له‌سه‌ر تاران.

هه‌رچی لایه‌نی ئه‌مریكییه‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ تاران داناوه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، له‌به‌رامبه‌ردا واشنتۆن سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا