دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتری نزیک زانکۆی جیهانییان دەستگیر کرد.

رۆژی 7ی ئایاری 2024، لە شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان، هاووڵاتی (کارزان کەریم مەغدید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا.

ئەمشەو پێنجشەممە، 9ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتبارەکان هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و خۆیان حەشاردابوو.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئەنجامی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانیانەوە، “ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشانکران کە هەڵاتبوون بۆ سنووری بناری چیای قەرەچووخ.”

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان هەردوو تۆمەتباری سەرەکی بەناوەکانی (م. ت. م.) و (هـ. ت. م.) دەستگیر بکەین و دەستیشمانگرت بەسەر ئەو ئۆتۆمۆبێلەی کە لە دوای تاوانەکە پێی هەڵاتبوون، هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا