بەهۆی بۆردومانەكانی ئەمریكاوە 200 چەكداری تاڵیبان كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، لە هێرشی ئاسمانی ئەمریكا بۆ سەر پێگەكانی تاڵیبان لە پارێزگای گۆزجانی ئەفغانستان زیاتر لە 200 چەكداری تاڵیبان كوژراون.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئێوارەی رۆژی شەمە ئەمریكا هێرشی بۆمبهاوێژی ئاڕاستەی پێگەو بارەگاكانی تاڵیبان كردووەو بەدەیان چەكداری ئەو رێكخراوەی كوشتووە.

هێرشەكانی ئەمریكا وەك كاردانەوەیەك بوو دژی پێشڕەوییەكانی تاڵیبان كە لەماوەی رابردودا لە ماوەیەكی كەمدا بەشێكی زۆر لە خاكی ئەفغانستانی داگیركرد.

لە ماوەی رابردودا بەهۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان بەشێوەیی بەرفراوان دەستیان بە هێرشەكانیان كردو بەشێكی زۆر لە شارە گرنگەكانی ئەو وڵاتەیان داگیركرد.

ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتووەكان و چەندین وڵاتی دیكەی ئەوروپی داوایان لە تاڵیبان كرد واز لە كردەوە توندوتیژییەكانیان بهێنێت و رێگەی دانوستان بگرێتەبەر، بەڵام تاڵیبان ئەو داوایەی رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا