سەرۆکی هەرێم پەیامێکی لەبارەی گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەواڵی گیان لەدەستدانی سەرۆک ئیبراهیم رەئیسی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوەڵەکانیان لەناخەوە دڵگرانی کردین”، هەروەها دەشڵێت، “لەم کاتە سەخت و دژوارەدا لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێرانی دۆست و دراوسێین”.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، “گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ڕه‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن”.

دەقی پەیامەکە:

هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان له‌ ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له‌ ناخه‌وه‌ دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.

له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ڕه‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به‌ خێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا