سودانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە20ی ئایار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیانمان پێگەیشت بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیانەوە لە باکوری ئێران”.

جەختیکردەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی و حکومەت و گەلی ئێران دەکات، هەروەها بۆ ئەم کارەساتە هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ گەلی ئێران و بەرپرسان لە کۆماری ئیسلامی دەردەبڕن.

لەکاتێکدا، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، دوێنێ یەکشەممە هەلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و هاورێکانی لە سنووری پارێزگای تەروێز کەوتەخوارەوە، ئەمڕۆش هەلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمی وڵاتەکە گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا