پۆڵەتیك پرێس
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هاتنی كۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە بۆ ناو وڵاتەكەی حكومەتی پۆڵەندا باری نائاسایی راگەیاندو 12 هەزار سەربازی لە سنورەكان بڵاوكردەوە.
ماریوس بوڵشتاگ وەزیری بەرگریی پۆڵەندا رایگەیاند، ئەو بڕیارەی داویانە بۆ رێگریكردنەوە لە چونی زیاتری كۆچبەری وڵاتان كە لە بێلاروسەوە دەچنەوە وڵاتەكەیانەوە.
باسی لەوەشكردووە، لەمەودوا رێكاری توند دەگرنەبەرو 12 هەزار سەربازیشیان رەوانەی سنوری بێلارووس و پۆڵەندا كردووەو بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ رێگری چونی لە ناكاوی كۆچبەران بۆ پۆڵەندا دەكەن.
ئەو بڕیارەی پۆڵەندا لەكاتێكدایە، تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە دوو هەزار كۆچبەری كورد لە سنورەكانی بیلاڕوسیا بەشێوەی بەرەو پۆڵەندا بەڕێكەوتن و ماوەی چەند رۆژێكیشە كۆچبەرانی چەندین وڵات لە رێگەی سنوری ئەو دوو وڵاتەوە خۆیان بە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا دەگەیەنن.