سودانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڕان بەدوای کۆپتەرەکەی رەئیسی رادەسپێرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوه‌زیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و مانگیی سووری عێراق دەکات بۆ گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران هاریکاریی پێویست پێشکەش بکەن.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ، مانگیی سووری عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران هاریکاریی پێویست  پێشکەشی کۆماریی ئیسلامی ئێران بکەن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە مانگی سووری ئێران بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 46 تیم سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بەدوای هیلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆمار و شاندی یاوەری دەگەڕێن، هاوكات لەرێگای چەندین تیمی گەڕۆكەوە بە ناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام بەداخەوە بەهۆی تەم و نالەباری كەشوهەواوە گەڕانەكان هیچ ئەنجامێكیان نەبووە.

وتیشی، بەداخەوە نەتوانراوە بەهۆی زۆری تەمو مژەوە لەرێگای ئاسمانی و بە فرۆكە و درۆن هیچ شتێك بدۆزرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا