پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له‌باره‌ی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری ڕه‌ئیسی ده‌که‌م.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: “به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: له خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین. له‌م کاته سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه”.
دوا نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، هێلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆککۆماری ئێران لە ناوچەی جولفای پارێزگای تەورێز تووشی رووداو بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشنوێژی حکومیی تەورێز و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون.
میدیای فەرمی ئێران ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە هێلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆککۆماری ئێران کەوتووەتە خوارەوە.
تائێستا چارەنوسی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی یەکلا نەکراوەتەوەو زیاتر لە 40 تیم سەرقاڵی گەڕانن بەدوای هێلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆککۆماری ئێران.