هەلیکۆپتەرێکی ئێرانی کەوتە خوارەوە و بەربرسێکی باڵا بە سەختی برینداربوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی کەتونە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیەوە وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە سەختی برینداربوو و لە ئێستادا بارودۆخی ناجێگیرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەکەن.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هەلیکۆپتەرێکی ئێرانی کەتووەتە خوارەوە کە تێیدا حەمید سەجادی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکە سەرنشینی بوون.

 هەلیکۆپتەرێک کە وەزیری وەرزش و لاوانای ئێرانی دەگواستەوە لە کاتی نیشتنەوەی لە شاری بافتی شاخاوی سەر بە پارێزگای کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کەوتە خوارەوە.

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە وەزیرەکەی ئێران و ١٤ سەرنشینی دیکە برینداربوون و لە ئێستاشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆلێنەوە لەسەر ئەو رووداوە دەکەن.

جگە لە وەزیری وەرزش و لاوان، سەرۆکی دەستەی کارگێری و ئەندام پەرلەمانێک و چەند وێنەگر و پەیامنێرێک سەرنشینی ناو هەلیکۆپتەرەکە بوون و بارودۆخی حەمید سەجادی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نا جێگیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا