بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەهۆی رووداوی گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەکانی لە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەدا دابەزینی تۆمارکرد.

رۆژی دووشەممە بەهای 1 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 60 هەزار و 660 تمەنی ئێرانی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فۆربس، رۆژی یەکشەممە پێش ئەوەی فرۆکەکەی سەرۆککۆماری ئێران تێکبکشێت،  1 دۆلاری ئەمریکی بە 42 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، پاشماوەی ئەو فڕۆکەیە دۆزرایەوە کە نۆ سەرنشینی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو، لە نێویاندا، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و 7 کەسی دیکە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا