پۆڵەتیک پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هاوپەیمانی ناتۆ تەنها لەبواری جەنگییدا چڕنەکرێتەوە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢١، لەگەڵ جۆن مانزا، یاریدەری ئەمینداری گشتی ناتۆ و وەفدێکی یاوەری کۆبووەوەو گفتوگۆیان لەبارەی کاری هاوبەشی نێوان بەغدا و ناتۆ کردەوە، ڕۆڵی ناتۆ لە شەڕی دژی تیرۆردا گفتوگۆی لەسەر کرا “.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و نوێنەرەکەی ناتۆ گفتوگۆیان لەبارەی بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی عێراق لەڕێگەی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری زیاتر لەلایەن ناتۆوە کردووەتەوە”.
کازمی بۆ نوێنەرەکەی ناتۆ وتووشیەتی، ” عێراق کار دەکات بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ یاخود دەستپێکردنی سەرەتایەکی نوێ و چڕکردنەوەی لە بوارە ناجەنگییەکاندا بەپێی پێویستی و داواکارییەکانی حکومەتی عێراق و ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق”.