قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە هەرێم دەکەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی سێشەممە 8_3_2022، لە شاری هەولێر پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریكا – كوردستان و نوێنەری ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان كرد، لە دیدارێكدا گرنگی وەبەرهێنان و رۆڵی كۆمپانیاكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.

لەو دیدارەدا كە هەریەك لە دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا ئامادەی بوون، گرنگی وەبەرهێنان و رۆڵی كۆمپانیاكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەپێزانینەوە باسی لەڕۆڵی كۆمپانیا ئەمریكییەكان كرد كە بەشدارن لە پرۆسەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانی لە ڕێگەی بەگەرخستنی سەرمایەكانیانەوە لە هەرێمی كوردستان و كاركردنیان لە سێكتەرە جیاجیاكاندا بەتایبەت لە بواری كشتوكاڵ و نەوت و گاز و تەكنەلۆژیا، داواشی لێكردن كە بۆ داهاتوو كار و پرۆژەی وەبەرهێنانی زیاتر ئەنجام بدەن، لەمڕوەشەوە ئامادەیی حكومەتی هەرێمی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی كارئاسانی پێویست.

قوباد تاڵەبانی لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، تێڕوانینی حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو بۆ هەمەجۆركردنی ئابووری هەرێمی كوردستان، وتیشی: گرنگە كار لەسێكتەرە جیاوازەكان بكرێت و ببوژێنرێتەوە، بەتایبەت پێشكەوتن و پەرەپێدانی تەكنەلۆژیا لە هەرێمی كوردستان، چونكە ئاڕاستەی كاركردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت و خزمەتگوزارییەكانییەتی، چونكە كارئاسانی زیاتر دەكات بۆ هەموو كەرتەكانی تر لەنێوانیاندا كەرتی بانكی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنانی بیانیش زیاتریش رادەكێشێت.

لەبارەی كێشەی كۆمپانیا بیانییەكانەوە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان بكات و وتی: هەر رۆتینێك هەبێت بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەری بۆ دەدۆزینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا