پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەک لە باشووری ئێران لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە بەندەری عەباس، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی ئادار، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس لە پارێزگای هورموزگان تەقینەوەیەک ڕوویدا.
ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر لە پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە و کوژراو و بریندار هەیە، کە تائێستا ژمارەیان دیارنییە.
ڕوونیانکردەوە، تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرانییە و بەرپرسانی ئێرانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.