وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بکوژی ئوم فەهد دەستگیرنەکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی ئوم فەهد رەتدەکاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانە راست نین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبنەوە و باس لە دەستگیرکردنی گومانلێکراوی رووداوی کوشتنی ژنێکی ناسراوی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچەی زەییونەی شاری بەغدا دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بەردەوامە و لە قۆناغی سەرەتادایە.

شەوی رابردوو ئەستێرەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی (ئوم فەهد) لەبەردەم ماڵەکەی لە بەغدا بە چەکی بێدەنگ کوژرا.

کوژرانی ئوم فەهد زیاتر لە مانگێک دوای ئەوە دێت کە ناکۆکیی ئەو خانمە لەگەڵ دالیا نەعیم، ئەستێرەیەکی دیکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستبوو، کە ئەوەش مشتومڕی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بووە هۆی لەکارلادانی ژمارەیەک ئەفسەری سەر بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا