كەش و هەوای رۆژانی نەورۆز راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كەش و هەوای رۆژانی نەورۆزی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەبەر ناجێگیری كەش و هەوا كە بۆماوەی چەند رۆژێك ئەم ناسەقامگیریە لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت لە ماوەی رۆژانی ( دووشەممە، سێ شەممە، چوارشەممە ) كەشی ناوچەكەمان بەم شێوەیە دەبێت :

رۆژی دووشەممە / بە درێژای رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی باران بارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ هەیە، ئاستی دابارین نمە باران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، پێشبینی دابارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە سەر ناوچە شاخاوییەكان و نیمچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكان لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە باران بارین شێوازی دابارینی ماوە كورتە.

رۆژی سێ شەممە / یەكەم ڕۆژی نەورۆز لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو كەشە ناسەقامگیریەی هەیە لەسەر ناوچەكەمان ئاسمانی ناوچەكەمان هەوری دەبێت و كەمێك سارد دەبێت كاتی دابارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە زۆربەی كاتەكان باران بارینی كورت خایەن هەیە وە بەگشتی كاتی دابارین دەكەوێتە دوای نیوەڕۆ لەسەر تەواوی ناوچەكەمان، لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما ئەگەری تەزرە بارین هەیە وە دروست بوونی هەورە تریشقە.

ڕۆژی چوارشەممە / لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانكاری نا سەقامگیری لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت، ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت، پێشبینی بۆ دابارین كەمترە بە بەراوورد بە رۆژانی پێشووتر ئەگەری باران زیاتر لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت . ئاماژە بەوەشدەكات، لەبەر ئەو كەشە ناسەقامگیریەی ئەو چەند ڕۆژەی داهاتوو شەپۆلێكی هەورە تریشقە لە كاتی باران باران هەیە لەسەر ناوچەكەمان، دووركەوتنەوە لە شوێنە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییەبەرزەكان بۆ سەلامەتی و دووركەوتنەوە لە حالەتی هەورە تریشقە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا