پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌رباره‌ى به‌هه‌میشه‌یى كردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست خسته‌ڕوو.
پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: پرسى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران قسه‌ى له‌سه‌ر كرا، زیاتر له 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، رۆڵێكى كاریگه‌ریان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، فه‌رمانبه‌رى وا هه‌یه زیاتر له 15 ساڵه له خزمه‌تكردن به‌رده‌وامه.
پێشه‌وا هه‌ورامانى وتیشى: راپۆرتێكى ورد ئاماده‌كرابوو له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، دواى خستنه‌ڕووى زانیارییه‌كان له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌رۆكى حكومه‌ت تیمێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى راسپارد، كه له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا ورده‌كارى و به‌رچاوروونى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ئاماده‌بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌كى له‌م پرسه‌دا ئه‌وه‌یه جارێكى تر له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ قسه‌بكرێت، بۆئه‌وه‌ى كه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین وه‌كو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى تر له عێراقدا دمه‌زراون، كه تائێستا له ده‌ستپێكى ئه‌م كابینه‌ى حكومه‌تى عێراق نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراون، ئێمه ده‌مانه‌وێت حسابێكیش بۆ هه‌رێمى كوردستان بكرێت بۆئه‌وه‌ى بزانین به‌پێى یاسا چۆن ده‌توانین فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى دابمه‌زرێنین و وه‌كو فه‌رمانبه‌رانى هه‌میشه‌یى درێژه به‌كاره‌كانیان بده‌ن.