كازمی داوای کۆبوونەوە دەکات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد مستەفا كازمی  سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوای كردووەکۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەبەغدا ئەنجام بدرێت و بە دوایدا کۆبوونەوەی سەرجەم سەرکردە و هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە بكرێت بۆ دانانی پلانی نوێ  لەپێناو سەقامگیری عێراق .

بەدرزیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت:”ئەو پێشێلکاریە ئەمنیانەی لەعێراق وبەشێك لەناوچەكانی هەرێم ئەنجامدراون مەترسیدارن و بۆعێراق جیگای رەزامەندی نییە چونکە هێرشەكان گەشەیان کردووە و  موشەک هاوێژ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تێدا بەكارهاتووە”.

هەروەها، وتی، لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوای دروستکردنی هەماهەنگییەکی  بەهێز دەكات  لەنێوان سەرجەم سەرکردە و لایەنە ئەمنییەکاندا بۆ ئەوەی هیچ دەرفەتێك نەمێنێت بۆ ئەوكەسانەی دەیانەوێت عێراق تێکبدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا