پەكەكە: لەمساڵدا نزیکەی هەزار سەبازی توركیامان كوشتووە

پۆڵەتیك پرێس

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە كە بەباڵی سەربازی پەكەكە ناسراون ئاماری چالاكییەكانی 2020ی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەو ساڵەدا نزیكەی هەزار سەربازی توركیایان كوشتووە.

ناوەندەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی هێرش و ئاڵۆزییەكانی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانیان، ٢٢٧ گەریلا و ٩٤٦ سەربازی سوپای توركیا گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا سوپای توركیا هەزارو 257 هێرشی ئاسمانی و ١٢٠ هێرشی زەمینی ئەنجامداوە، لەبەرامبەریشدا پەكەكە ٣٩٣ هێرشیان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای توركیا هێرشەكانی لە ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە زیانی زۆر بەر دانیشوانی ئەو ناوچە كوردییانە كەوتووە.

هەرچەندە بەردەوام دەسەڵاتدارانی هەرێم و عێراق داوا دەكەن پەكەكەو توركیا هێرشەكانیان لەناو خاكی هەرێم كۆتایی پێبهێنن، بەڵام بێ گوێدانە ئەو داواكارییانە بەردەوام لەشەڕو رووبەڕووبوونەوەی یەكتریدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا