بۆیەکەمجار لەمساڵدا پلەی گەرما دەگاتە 40 پلە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزیکەی 3 پلە بەرزدەبنەوە و لە ناوچەیەکی هەرێم بۆیەکەمجار لەمساڵدا پلەی گەرما 40 پلە تێدەپەڕێنێت.

دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک کات پەڵەهەور لە ئاسمان دەردەکەوێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە 27ی نیسان، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

پلەکانی گەرما لە رۆژی شەممەدا بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە رۆژی هەینی، هەروەها بۆیەکەمین جار لەمساڵدا پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیان 40 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە رۆژی شەممەدا بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 36
سلێمانی : 33
دهۆک : 33
زاخۆ : 35
هەڵەبجە : 33
کەرکوک : 37
سۆران : 33
حاجی ئۆمەران : 22
گەرمیان : 40

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا