پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی کردن لەجەژنی رەمەزانی پیرۆز، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پلانی بۆ ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن داناوە و تیمی تەندروستی لە ناو بازاڕەکان و شوێنە گەشتیارەکان و ناوچە جیاجیاکان جێگیر دەکات.
بەپێی پلانەکە ڕۆژانی پێش جەژن تیمی تەندروستی لەبەردەرکی سەرا و کاسۆمۆڵ لە کاتژمێر9:00 ی بەیانی تاوەکو 10:00ی شەو دادەنرێت.
یەکەم ڕۆژی جەژن ھەشت تیمی تەندروستی لە سەرقەبران و پارکی ئازادی و شەقامی سالم و چاڤی لاند و پارکی ھەواری شار دادەنرێتز
دووەم ڕۆژی جەژن نۆ تیمی تەندروستی لە پارکی ئازادی و سەرچنار لە سەعات دووی نیوەڕۆ تاوەکو درەنگانێکی شەو دادەنرێت، سێیەم رۆژی جەژن چوار تیمی تەندروستی لە پارکی ئازادی و سەرچنار و پارکی ئازادی و چاڤی لاند دادەنرێت.
لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان و بنکە و مەڵبەندە تەندروستیەکانی دەرەوەی شار تیمی تەندروستی تەرخانکراوە بۆئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەشی ھاوڵاتیان بکەن.
ھاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی پێویست و ڕوودانی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خێرای فریاکەوتنی ژمارە (122) یاخود ژمارە تەلەفونی 07701949090 يان 07701949191 بۆئەوەی تیمەکانی تەندروستی بەھانایانەوە بچن.