پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
داهاتی یەك هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، لە رۆژی 27ی نیسان تا سێی ئایار ، بڕی 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە ،هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە، كە سەدا 93 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا حەوتی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی كانونی یەكەمی 2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.