عەلی عەلاوی دەبێتە کاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کە ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی عێراق پێشکەشکرد، دەبێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەڕۆژانی داهاتوودا بەفەرمی ڕادەگەیەندرێت.

بەپێی قسەی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ، عەلی عەلاوی وەزیری دەستلەكاركێشاوەی دارایی عێراق كاندیدكراوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دەستلەكاركێشاوەی دارایی عینادبووە لە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم.

لە سەردەمی عەلی عەلاویدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكرایەوە بە جۆرێك نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 120 هەزار دیناری عێراقی، بەڵام دواتر نرخی 100 دۆلار بۆ سەروو 148 دۆلار بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا