پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە31ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن کلینیکێکی پزیشکی دادەخات.
قائیمقامی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و ڤێتێرنەرییەکان بەتایبەتی، هەبوونی بڕێکی زۆر مەوادی ماوە بەسەرچو و ساغکردنەوەی بەسەر ئاژەڵدار و جوتیاراندا کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری سەردار دادەخات.
ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی کارکردنی نەبووە، بەو هۆکارە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کلینیکەکەیان داخست.