رێكارەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت

پۆڵەتیك پرێس

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێكارەكانی پروپاگەندەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی راگەیاند.

بڕیاروایە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەكان و بەشەکانی شارەوانی پارێزگاکاندا هەیە بۆ دیاریکردنی شوێنەکانی پروپاگەندەی هەڵبژاردن، بەهەموو شێوەیەك بەڕێوەچوونی كەمپین قەدەغەیە.

وتیشی”هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکان و شارەوانییەکان هەیە تا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان زیان بە هیچ ستوێنێکی حکومی نەگات، بەهەموشێوەیەك لەبازنەكانی شارەوانییەكان و دەوروبەری ئەو شوێنانەی هەڵمەتەكەی تێدا ئەنجام دەدرێت پۆستەری ڕیکلامی هەڵبژاردن رێگە پێدراو نییە”

بەوتەی جومانە غەلای هەڵواسینی وێنەی كاندید نابێت لە 100 مەتر كەمتر لە باڵەخانە و شوێنی ناوەندەكانی دەنگدانەوە دوربێت، هاوكات كاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەكان نابێت بەرنامەی كارەكانیان وەك بانگەشە بەكار بهێنن، هەروەها قەدەغەیە کە هەموو کاندیدێک یان لایەنێک بیرۆکەی توندوتیژی، ڕق و کینەی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا