ئەو هاوڵاتیانەی كارتی دەنگدانیان لەدەستداوە ناتوانن دەنگ بدەن

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنى عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی بەهەر هۆكارێك کارتی بەشداری كردنی هەڵبژاردنیان لەدەستداوە ناتوانن دەنگ بدەن.

جومانە غەلایی، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنى عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن سێ مانگی دانابوو بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاووڵاتیان بدرێت كارتی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە و ئەوانەی لەو ماوە دیاریکراوەدا سەردانی ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدانیان نەكردبێت ناتوانن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەنگ بدەن .

وتیشی، کۆمسیۆن باجی کارتی ونبووی سڕیوەتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان لابدات و پێداچونەوەی بۆ بکات، بەڵام ئەوانەی پێداچوونەوەیان بۆ نەکرابوو، بەشداری كردنیان لەدەنگدان  لەدەستدا و ناتوانن دەنگ بدەن.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ماوەیەی کە کۆمیسیۆن دیاریکردووە زۆر گرنگ بوو بۆ تەواوکردنی نوێكردنەوەی تۆمار  یان بەمۆدێرنەکردنی كارتە كۆنەكەی دەنگدان بۆ شێوازە نوێیەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا