كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردن وەڵامی هاوپەیمانی سائیرون دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت “ناتوانن هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەیەكەوە ئەنجام بدەین”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت، 17ی ئەم مانگەش دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی پاڵێوراوان.

جومانە غەلایی، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، کۆمسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان یەك بخات بەهۆە كەمی ئەو وادەیەی لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكاندا ماوە، ئامادەكاری تەواو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كراوە”.

دەشڵێت “هاوپەیمانی سائیرون بەفەرمی داوای لە كۆمسیۆن كردووە ئەو دوو هەڵبژاردنە بەیەكەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام وەڵامی کۆمسیۆن ئەوە بوو کە بەهۆی نەبوونی تەرخانی دارایی و دەستگەیشتنی کات و سەختی یی تێکەڵکردنی لە ڕووی تەکنیکی و لۆجستیی لە ئێستادا ناتوانرێت ئەو دوو هەڵبژاردنە لەیەك كاتدا ئەنجام بدرێت”.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جەختدەكاتەوە تائێستا کۆمیسیۆن هیچ نوسراوێكی فەرمی بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەدەست نەگەیشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا