هیچ لایەنێك داواكاری بۆ کشانەوە لە هەڵبژاردنەكان ئاراستەی كۆمسیۆن نەكردووە

پۆڵەتیك پرێس

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا ھیچ حیزب و لایەن وپارتێك  داواکارییان بۆ کشانەوە لە ھەڵبژاردنی  پێشوەختەی عێراق  پێشکەش بەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان نەکردووە.

جومانە غەلایی، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ھیچ حیزب و لایەن وپارتێك   لەوانەی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تۆمارکردووە، هیچ داواکارییەكان بۆ کشانە لە هەڵبژاردن پێشکەش نەکردووە.

پێشتر وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبو،  ١٢٦ قەوارەی سیاسیی بە ھەزار و ٦٣٤ کاندید و ٢٢ ھاوپەیمانی بە ھەزار و دوو کاندید، ٨٨٧ بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تۆمارکردووە.

بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق  خۆ پاڵاوتنی ژنان بۆبەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان گەیشتووەتە 169 ژن و 12 کاندیدیش بۆ پێکهاتەكان تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا